گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

700 پارچە زەوی ئیفرازکراوە

وردەکاریی دابەشکردنى 147 پارچە زەوی لە چەمچەماڵ

2020.11.11 - 12:21
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دابەشکردنى 147 پارچە زەوی لە چەمچەماڵ

ناس کورد  - هەڤاڵ غالب

 

لە قەزای چەمچەماڵ 147 پارچە زەوی بەسەر نەخۆشانی تالاسیما و کەم ئەندامانی سەنگەردا دابەشکرا کە پێشتر زەوییان وەر نەگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام نەجات سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ 147 پارچەزەوی بەسەر نەخۆشانی تالاسیما و کەم ئەندامانی سەنگەدا دابەش دەکرێت کەفەرمانی وەرگرتنیان هەیە".

 

وتیشی "لە ئێسادا 700 پارچە زەوی ئیفرازکراوە و بەشێکی دراوەتە قەرەبوو بەشێکی دابەشکراوە، لەداهاتوشدا دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت".

 

لەو مەراسیمەدا نوێنەری کۆمەڵەی کەم ئەندامانی سەنگەر داوایکرد حکومەتی هەرێم هاوکاری کەم ئەندامان بکات بۆ ئەوەی ئەم زەوییانە بکرێتە خانوو.



فواد ئەحمەد ، کەم ئەندامی سەنگەر بۆ ناس کورد وتی "لە ساڵی 2006 وە فەرمانی وەرگرتنی زەویمان هەیە و چاوەڕوانی وەرگرتنی زەویین".