گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەیشتە چەند؟

نرخى نەوت بازیدا

2020.11.11 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بازیدا

ناس کورد-

 

نرخى نەوت زیاتر 1% بەرزبووەوە، دواى دابەزینى ئاستى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمریکا و بەردەوامى هیواکان بۆ خستنەڕووى ڤاکسینى چاوەڕوانکراوى کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى (cnbc)، نرخى نەوتى برێنت (11ی تشرینی دووەمی 2020)، 48 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووە 44.09 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

هەروەها نرخى نەوتى خاوى تەکساس 48 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتە 41.84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

بەگشتى هەردوو جۆرى نەوتەکە لە رۆژى سێشەممەوە نزیکەى 3% بەرزبوونەتەوە.

 

بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و داخستنی گشتی وڵاتانی جیهان، نرخی نەوت لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا، بەجورێک بەرمیلێک نەوت لەبازارەکادا کەمتر لە 20 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.