گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزەکان چوونەتە ناو یەک

دوایین زانیارى لەبارەى گرژییەکانى پارتى و پەکەکە

2020.11.11 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیارى لەبارەى گرژییەکانى پارتى و پەکەکە

ناس كورد-

ئەندامێکى دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پارتى تۆمەتبار دەکات بە بەردەوامى ئامادەکاریی بۆ شەڕ و دەڵێت، هێزەکان ئەوەندە لەیەکتر نزیکبوونەتەوە وەک ئەوە وایە چوبنە ناو یەک و پێویستە کۆتایی بەوە بهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا قەرەسوو لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانى پەکەکە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى، "پەدەکە دەیەوێت شەڕ بڵاوبکاتەوە و لە گارە گەریلا تەسفیە بکات. ئایا گەریلاکانی زاپ و ئاڤاشین بە تەنها سەیریان دەکەن؟".

 

وتیشى، "پەدەکە هێز دەنێرێتە گارە، مەتینا، حەفتانین، ئەمە بەشێک لە پلانی تەسفیەکردنە. ئێمە دەمانەوێت ئاڵۆزیەکان کەم بکەینەوە. ئەگەر گەمارۆ بدەی، بێگۆمان پێتان دەڵێن پیشڕەوی مەکەن. ئەگەر هەر سوور بی واتە هەوڵی تێکدەرانەیە و دەستپێکی شەڕە".

 

قەرەسوو دەڵێت، هەندێک بانگەشە دەکرێت. دەڵێن گەریلا هەندێک دەڤەریان کۆنترۆڵ کردووە. "باشە کوێمان کۆنتڕۆڵ کردووە با ئاشکرای بکەن. بەر لە 2014 کە داعش هێرشی کرد، باشە ئێمە کوێمان گرت، با ئاشکرای بکەن. بەپێچەوانەوە، ئێمە باشووری کوردستانمان پاراست. هەوڵیرمان پاراست. کەرکوک و سلێمانیمان پاراست. ئەگەر پێویستی هەبوایە. زیاترمان دەکرد".

 

دەشڵێت، "هەڵبەت راگەیاندراوەکەى مەسعود بارزانی بە تەواوەتی هۆکاری شەڕە. دەڵێن، حکومەتەکەى ئێمە قبوڵى ناکەن، شتی وا نییە. یەکێتیش بەشداری حکومەتە، گۆڕانیش لە حکومەتدایە، بە پێچەوانەوە ئەوەی حکومەت قبوڵ ناکات ئێوە خۆتانن.

 

"ئەو فەرماندەیەى کە بارزانی لە مەخمور سوپاسی کرد کێ بوو؟ تێکۆشەر گەڤەر بوو، لە بادینان شەهید بوو. چۆن شەهید بوو؟ بەو هەواڵگرییەی ئێوە بە دەوڵەتی تورکتان دا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو"، قەرەسوو وایوت.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەگەر تاوەکو ئێستا شەڕ رووی نەداوە، "بە هۆی نزیکایەتی و هەڵسوکەوتی هۆشمەندانە و ژیرانەى هەڤاڵانمانەوە بووە. ئێمە خۆمان لە شەڕ لادەدەین، ئێستا گەریلا لە دۆخی پاراستن و بەرگریی رەوادایە. هیچ نزیکایەتی و هەنگاوێکی هێرشبەرانەیان نییە".

 

قەرەسوو جەختیشیکردووە پەدەکە دەبێت خۆی لە رەوانەکردنی هێزی سەربازی و ناردنی پێشمەرگە بۆ هەموو ناوچەکان بە دوور بگرێت "لە زۆرێک لە ناوچەکان هێزی سەربازی جێگیر دەکەن، هەڤاڵان دەڵێن، زۆر نزیک بوونەتەوە. وەک ئەوە وایە چووبنە ناو یەک. دەبێت ئەو دۆخە بگۆڕدرێت و نەمێنێت".