گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆژى هاوسەرگیریی لە تاقیگە

ژن و مێردێکی موسڵمان پێشەنگى کێبڕکێی بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنان

2020.11.11 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
ژن و مێردێکی موسڵمان پێشەنگى کێبڕکێی بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنان

ناس کورد-

تیمێکى پێکهاتوو لە ژن و مێردێکى ئەڵمانى بەرەچەڵەک تورکى کە موسڵمانن پێشەنگى کێبڕکێی گەیشتنن بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا کە بە دۆزینەوەیەکى پزیشکى گەورە هەژمار دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى پێگەى بی بی سى (10ی تشرینی دووەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، پیاوێکى تورکى بەناوى ئوغر شاهین (55 ساڵ) بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى تەکنەلۆژیایی زیندەیی ئەڵمانى بیونتیکە کە جیهان چاوى لە ڤاکسینى کۆمپانیاکەیە بۆ ئەوەى لەدەست کۆرۆنا رزگارى بێت.

ئەو پیاوە لەگەڵ د.ئؤزلم توراجى هاوسەرى و هاوڕێکانى لە ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى کۆمپانیاکە و پرۆفیسۆرى پێشوو كريستوف هوبر کە زانایەکى نەمساویی تایبەت بە نەخۆشى شێرپەنجەیە کۆمپانیاکەیان دامەزراندووە.
Laptop – Alaçatı Bilgisayar
پرۆفیسۆر شاهین و د.ئؤزلم توراجى هاوسەرى ساڵى 2008 بۆیەکەمجار کۆمپانیاکەیان لە شارى ماينزى خۆرئاواى ئەڵمانیا دامەزراندووە. دواى هەشت ساڵ لە هاوسەرگیرییان.

شاهین کە خاوەنى 18 % ى پشکەکانى کۆمپانیاکەیە، بەیەکێک لە 10 دەوڵەمەندترین کەس لە ئەڵمانیا دادەنرێت، هاوسەرەکەشى پۆستى بەڕێوەبەرى پزیشکى کۆمپانیاکەى بەدەستەوەیە.

تەنانەت لە رۆژى هاوسەرگرییاندا، پرۆفیسۆر شاهین بەشێک لە کاتەکانى لەناو تاقیگەکەیدا بەسەربردووە، تا ئێستاش وانە دەڵێتەوە لە سەنتەرى پزیشکى زانکۆیی لە ماینز.
Bozkurt Caps в Twitter:
ئەو کۆمپانیایە لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەرى ئەمریکى لەچەند رۆژى ڕابردوودا سەرکەوتنى سێیەم تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکەیان راگەیاند و دەڵێن زیاتر لە 90 % ى ئەو کەسانەى پاراستووە لە کۆرۆنا کە پێیان دراوە.

ڤاکسینەکە یەکێکە لەو 11 ڤاکسینەى کە لە قۆناغى کۆتاییدان لەسەرتاسەرى جیهان.

Habervitrini.com | Türk bilim insanları koronaya karşı bombayı patlattı