گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاڵنەری کورد چییە؟

عێراقییەكان و جۆ بایدن: یەك هەڵوێست و كۆمەڵێك پاڵنەر

2020.11.10 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
عێراقییەكان و جۆ بایدن: یەك هەڵوێست و كۆمەڵێك پاڵنەر

ناس کورد-

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەركەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا نوێنەرانی هەر سێ پێكهاتەی شیعە و سوننە و كورد لەعێراق پشتیوانی خۆیان بۆ راگەیاند، بەڵام هەر بەرەیە و بە پاڵنەرێكی جیاواز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونی "ناس كورد" بۆ ناوەڕۆكی ئەو بروسكە و پەیامە زۆرانەی لە نوێنەران و سەركردەی سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراقەوە ئاراستەی بایدن كراون، هەر پێكهاتەیەك و هیوایەكیان لەسەر سەرۆكی ژمارە 46مین وڵاتە یەكگرتووەكان هەڵچنیوە لەكاتێكدا باوەڕێك هەیە كە بە كەوتنی ترەمپ بەرەی دژە ئێرانی پشتیوان و ئامرازێكی گرنگی گوشاری لەدەست دا.

 

شیعە: خۆشحاڵی بە رۆشتنی بكوژی سلێمانی و ئەبو مەهدی
شیعەكان بەگشی خۆشحاڵن بەكەوتنی ترەمپ كە تا ئەوپەڕی گوشار رۆشتووە لەگەڵ ئێرانی هاوپەیمان و پشتیوانیان، جگە لەوەش بەلای هێزە وەلائی و توندڕەوەكانی شیعەوە دەستی سوورە بەخوێنی هەردوو فەرماندەی سەركەوتنی شەڕی داعش؛ قاسمی سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و هیچ بوارێك نییە بۆ قبوڵكردنی سیاسەتەكانی ئیدارەكەی. جگە لەوەش نوری مالیكی و سەركردەكانیتری شیعە لەچەشنی عەبدولمەهدی و عەبادی و حەكیم سەرجەمیان پێشینەی كار و پەیوەندی زۆریان هەیە لەگەڵ بایدن تا ترەمپ كە ئەوجارەشی هاتووەتە عێراق لەپەنجەرەوە هاتووە بۆ سەربازگەی ئەنبار بەبێ ئەوەی بێتە بەغدای پایتەخت كە ئێستا زیاتر وەك ناوەندێكی حوكمی شیعی دەناسرێت.


سوننە: پێشینەی كار و ئیسلامی سیاسی
سوننەكان ئەوانەیان لە حیزبە ئیسلامییەكانن هاوهەڵوێستن لەگەڵ خۆشحاڵی ئیسلامی سیاسی بەتایبەت باڵ و گروپەكانی نزیك لە "ئیخوان موسلیمین" بەهاتنی بایدن لە دیموكراتەكان بەهیوای گەڕانەوەی پەیوەندی گەرمی سەردەمی ئۆباما و هێزە ئیسلامییەكان. ئەو سەركردە سوننانەشی ئیسلامی نین و خۆیان بەنیشتمانی یان میللی دەزانن هەریەكەو پاڵنەرێكیان هەیە لە پێشوازی لەسەردەمی بایدن: نوجێفی پێشینەی كاری زۆری لەگەڵ بایدن هەیە، ئەبو مازن لەئیدارەی ترەمپەوە سزادراوە، خەمیس خەنجەر لە هاوپەیمانی ئێرانییەكانەوە نزیكە.

كورد بەهیوای سێ هەرێمی
سەرجەم سەرۆكایەتی و كەسایەتییە دیارەكانی كوردستان پشتیوانی و خۆشحاڵی پەلەیان ئاراستەیان بایدن كردووە بەر لەوەی چاوەڕوانی شەڕی قەزایی یەكلاكردنەوەی دەنگەكان بكەن لە واشنتۆن، زۆرێك لەبروسكەكانی باس لەهاورێیەتی بایدن یان هەڵوێستەكانی دەكەن بەرامبەر كوردستان وەك ئەوكاتەی كە لە كۆنگرێس بانگەشەی بۆ دابەشكردنی عێراق كرد، هەندێك لەوانەش پێیانوایە تێگەیشتنی هەیە بۆ هەوڵی سەربەخۆخوازیی كورد، هەشن باس لەوە دەكەن لەسەردەمی ترەمپدا ئەمەریكاییەكان تەماشاچی بوون كاتێك حەشدی شەعبی و سوپای عێراپ پەلاماری كەركوكیان دا.