گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆمەڵەیەکی لادەری تیرۆرست’’

دەستەی گەورە زانایانی سعودیە فتوای کۆتایی لەبارەى ئیخوان موسلمین دا

2020.11.10 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی گەورە زانایانی سعودیە فتوای کۆتایی لەبارەى ئیخوان موسلمین دا

ناس كورد-

دەستەی گەورە زانایانی سعودیە کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی بە "گروپێکی تیرۆرستی لادەر" ناوزەد کرد کە "نوێنەرایەتی پەیڕەوی ڕاستەقینەی ئیسلامی" ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە میدیای فەرمی حکومەتی سعودیە بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (10ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین کۆمەڵەیەکی تیرۆرستییە و نوێنەرایەتی پەیڕەوی ئاینی ئیسلام ناکات بەڵکو بەدوای ئامانجی حزبی خۆیەتی کە پێچەوانەیە لەگەڵ ئاینی پاکی ئێمە، سوکایەتی بە ئاین دەکات و فیتنە و توندوتیژی و تیرۆر بڵاودەکاتەوە."

 

دەستەکە ڕونیشی کردووەتەوە کە ئیخوان "کۆمەڵەیەکی لادەرە، لەسەر بنەمای ناکۆکی لەگەڵ وەلی ئەمر و دەرچوون لە حاکمی وڵات کار دەکات، فیتنە و ئاژاوە لە وڵاتاندا بڵاودەکاتەوە و پێکەوەژیانی نیشتمانی تێک دەدات. لە سەرەتای دروستبوونییەوە ئەو کۆمەڵەیە پابەندی عەقیدەی ئیسلامی نەبووە، زانستی لەبارى قورئان و سونەتیش نییە."

 

دەشڵێت، "بەڵکو خواستی (ئیخوان) گەیشتنە بە دەسەڵات، پاشان مێژووی ئەو کۆمەڵەیە پڕ لە خراپەکاری و فیتنە، چەندین گروپی تیرۆرستی توندڕەو لە هەناوی ئەو کۆمەڵەیە دەرچوون کە خراپەیان لە وڵاتدا کردووە."

 

دەستەکە داوای کردووە کە پێویستە "هەمووان ئاگاداربن لەو گروپە و لایەنگری نەکەن و هاوسۆزی نەبن."