گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکەى بزانە

ڤیدیۆ؛ لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەکدا دڵێکی بەخشراو ڕزگار کرا

2020.11.10 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەکدا دڵێکی بەخشراو ڕزگار کرا

 ناس کورد-

فڕۆکەیەکی پزیشکی لەکاتی گواستنەوەی دڵێکی بەخشراوە بە مەبەستی چاندنی بۆ یەکێک لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەیەکی شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکی لە سەربانی نەخۆشخانەکە دەکەوێتەخوارەوە و تێکدەشکێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا ئەمریکییەکان کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە (10ی تشرینی دووەمی 2020)، فڕۆکەیەکی جۆری هێلیکۆپتەری پزیشکی لەکاتی گواستنەوەی دڵێکی بەخشراو بە مەبەستی چاندنی لە سنگی یەکێک لە نەخۆشەکانی شاری لۆس ئانجلۆس بەکتوپڕی کەوتووەتە خوارەوە و لەسەربانی باڵەخانەی نەخۆشخانەکەدا تێکشکاوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "ڕووداوەکە لەسەر باڵەخانەی نەخۆشخانەی "کیک " لە ناوچەی بۆیڵ هایتس لە لۆس ئانجلۆس ڕوویداوە، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەش سێ سەرنشینی کە لە ناو فڕۆکەکەدابوون بەسوکی برینداربوون".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "کارمەندانی فریاگوزاری توانیویانە ئەو ساردکەرەوەیەی کە دڵەکەی تێدابووە ڕزگاربکەن و بەپەلە بیگەیننە ژووری نەشتەرگەری چاندنی دڵەکە و نەشتەرگەریەکەش لەکاتی خۆیدا بۆ نەخۆشەکە ئەنجامبدرێت".