گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکان چی دەڵێن؟

ترس هەیە بردنەوەى بایدن نرخی دۆلار لاوازتر بکات

2020.11.10 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
ترس هەیە بردنەوەى بایدن نرخی دۆلار لاوازتر بکات

ناس كورد-
تۆڕی هەواڵی سی ئێن بی سیی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، شارەزایانی ئابوری ئەو وڵاتە ترسی ئەوەیان هەیە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەلایەن جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بەهای دۆلار زیاتر لاواز بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕە ئەمەریکییەکە کە ناس کوردی بەدواداچوونی بۆ کردووە (10ی تشرینی دووەمی 2020) شارەزایانی بواری ئابوری ئەمەریکا ترسی ئەوەیان هەیە لەماوەى داهاتوودا دۆلار بەرێژەیەکی بەرچاو لاواز بێت.


ئاماژەبەوەکراوە، "سەرباری پاشەکشەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان دوای هەڵبژاردنەکان، بەڵام پێناچێت هاندانە ئابورییەکان بەس بن بۆ ئەوەی ئابوری ئەمەریکا بتوانێت بەرەوە پێشەوە هەنگاو بنێت".


ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی شارەزایانی ئابوری بانکی "سیتی برایڤت" ئاماژەی بەوەکردووە، "ئیدارەکەی بایدن دەبێتە هۆکاری لە دەستدانی متمانە بە پڕۆسەی بازرگانیی دەرەوە، چونکە ئەگەری هەیە ئیدارەکەی بایدن دیسان بگڕێتەوە بۆ سیاسەتی هاوپەیمانی ئابوریی و پاشەکەش بکات لە شەری سەپاندی باج لەسەر چین، کە ئەوەش وادەکات بازاڕ و پیشەسازییە تازە پێگەیشتووەکان لەسەرحیسابی بەهای دۆلاری ئەمەرکی گەشە بکەن".


لای خۆیەوە ئادەم مارگڵۆس، شارەزا لە بانکی "جبی بی مۆرگان" بە تۆڕە ئەمەریکیەکەی وتووە: "سەربارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە تائێستا بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەهای دۆلاری ئەمەریکی کەمەترین ئاستی تۆمارکردووە لە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەئێستادا یوانی چینی و یەنی ژاپۆنی بەرزترین ئاستیان تۆمارکردووە لە ماوەی 28 مانگی ڕابردوودا، بەهاکەى بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە".