گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمساڵ 375 کەس خۆیان کوشتووە

مافی مرۆڤ سێ هۆکاری سەرەکیی خوکوشتنی عێراقییەکان ئاشکرادەکات

2020.11.10 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
مافی مرۆڤ سێ هۆکاری سەرەکیی خوکوشتنی عێراقییەکان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 375 کەس لە عێراق کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە و کە زیاتریان لەڕەگەزی نێر بوون، دەشڵێت، زۆرینەی ئەو کەسانەی ئەو خۆیان کوشتووە لە خێزانە هەژارەکان بوون و هۆکارەکەشی کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتی و دەروونی بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ غەڕاوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق (سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، لەسەرانسەری عێراق 375 کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە 168 کەسیان لەڕەگەزی نێر بوون و 153 کەسیشیان لە ڕەگەزی مێ بوون، هەروەها حەوت کەیشیان لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوە بوون"

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەغدا پشکی شێری ئامارەکانی بەردەکەوێت و 68 حاڵەت لەو پارێزگایە تۆمارکراوە و لە بەسڕەش لە پلەی دووەمدایە بە 47 حاڵەت.

 

غەڕاوی دەشڵێت: "دیارترین ڕێگاکانی خۆکوشتنی ئەو کەسانە بریتیبوون لە بەکارهێنانی چەک، خۆهەڵواسین، خۆسوتاندن و خواردنی دەرمان."

 

ئەندامەکەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق باسی لەوەشکردووە: " زۆرینەی هۆکارەکانی پشت خۆکوشتنی ئەو کەسانە، کێشەی دارایی، کێشەی کۆمەڵایەتی و تێکچوونی باری دەروونی بوون."

 

بە وتەی غەڕاوی زۆرینەی ئەو کەسانەشی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، لە خێزانە هەژارەکان بوون.