گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نابێت کەس لە خۆیەوە هەڵوێستی هەبێت’’

ھۆشدارییەک لە یەکێتییەوە بۆ بەرپرس و کادیرانی

2020.11.10 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
ھۆشدارییەک لە یەکێتییەوە بۆ بەرپرس و کادیرانی

ناس کورد-

لێپرسراوی ئەکادیمیای کادرانی یەکێتی "هەڤاڵ و کادیران و لێپسراوانی" حزبەکەى ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت چاوەڕێی هەڵوێستی فەرمی حزبەکەیان بن و نابێت "کەس لە خۆیەوە هەڵوێست وەربگرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێستون سابوراوایی، لێپرسراوی ئەکادیمیای کادرانی یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد بینیویەتی (10ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "بەپێی زنجیرەی ئوسوڵی و پەسەندی حیزبایەتی، دەبێت چاوەڕوانی هەڵوێستی ڕەسمی سەرۆکایەتی حیزبەکەمان بین کە سەبارەت بە هەموو ڕووداوە جۆراوجۆرەکان" و "ئەوەی لەو ئۆرگانە باڵاکانەوە ڕادەگەیەنرێت ڕای هەموو کادران و لێپرسراوانی یەکێتیە".

 

دەشڵێت، "ئیتر پێویست ناکات هەر کەسێکمان لای خۆیەوە سەبارەت بە ڕووداوەکان یان بۆنەکانی شین و شادی (بەتایبەت ئەوانەی کە لێکدانەوەی جیاواز و هەستیار لەخۆ دەگرن) هەڵوێست دەربڕێت یان ڕاگەیاندنی هەبێت لە سۆشیالمیدیاکان یان ماسمیدیادا، جا ئەوە بە پۆزەتیڤ بێت یان نێگەتیڤ."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەوەش سادەترین پرەنسیپی دیسپلینی حیزبیە کە دەبێت کادرانی بوارە جیاجیاکانی یەکێتی ڕەچاوی بکەن."