ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەناو شاری سلێمانی بارهەڵگرێک خۆی بە 12 ئۆتۆمبێلدا کێشا و زیانی گیانی و مادی زۆری لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لەشەقامی چوارتا لەناوی شاری سلێمانی خۆی بە 12 ئۆتۆمبێلدا کێشا و زیانی مادی زۆری لێکەوتەوە."
ئەگەرچی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بە زیانە گیانییەکان نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک بریندار لە ڕووداوەکەدا هەن.