گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێ پێشینە و بە مانگانەى 100 دۆلار

پلانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران تاوتوێ کرا

2020.11.10 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
پلانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران تاوتوێ کرا

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 90 هەزار خێزانی کرێنشین لە کۆمەڵەکەیان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 34 هەزار خێزانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم قەرداغی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌رێمی كوردستان بە ناس کوردی ڕایگەیاند (10ی تشرینی دووەمی 2020)، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجیبون بۆ خێزانە کەمدرامەتەکان و هەژارەکان ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبوینەوە وهەفتەی ڕابردووش لەگەڵ وەزیری ئاوەدانەکردنەوەی هەرێمی کوردستان تاوتوێی ئەو پڕۆژەیەمان کردووە".

 

وتیشی: "پرۆژەکە پێکهاتووە لە هەزار یەکەی نیشتەجیبون بۆ خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان، بڕیارە پڕۆژەکە بە تێچوویەکی کەم و بەبێ پێشەکی بدرێت بەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانە".

 

بە وتەی قەرداغی: "بڕیارە یەکەکان بەبێ پێشەکی بدرێت بە خێزانەکان بەرامبەری بەوەی مانگانە تەنها 100 دۆلاریان لێوەربگیرێت".

 

به‌رهه‌م قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی وت: "هه‌موو لایه‌نه‌ پەیوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌كاتی دروستكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی تێدا هه‌بێت، ئه‌وانیش بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ دروست ده‌كرێت سوودمه‌ند بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ پارێزگا ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە".


به‌ بڕوای سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌رێمی كوردستان، خۆتۆماركردنی كرێنشینان كارێكی زۆر باشه‌ و هاوكارێكی باشی ئه‌وانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی وردمان له‌باره‌ی ئاستی هه‌ژاری ئه‌و خێزانانه‌ هه‌بێت، بزانن كامانه‌یان زیاتر شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه‌ له‌ كاتی بوونی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و دابه‌شكردن پێیان بدرێت.


قەرەداغی هۆکاری زۆربوونی ژمارەی کرێنشینان دەگەرێنێتىەى بۆ ئەوەی "کە له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆهه‌ژاران و كرێنشینان دروست كراوه‌، له‌سلێمانیش ماوه‌ی 10 ساڵه‌ ده‌ست به‌ دروستكردنی نزیكه‌ی دوو هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان و هه‌ژاران كراوه‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ ته‌واو نه‌كراون".


سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌رێمی كوردستان ئەوشی خستووەتەڕوو:"بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان زیاتر 400 هەزار خێزانی کرێنشین بوونی هەیە، تەنها لەکۆمەڵەکەی ئێمە نزیکەی 90هه‌زار خێزانی كرێچی لە تۆمارکراون ، زۆرترین ڕێژەی کرێنشینیش لەهەرێمی کوردستان لەسنوری پارێزگای سلێمانیدایە کەبەنزیکەی 34 هەزارخێزانی کرێنشین مەزەندە دەکرێت".