گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەی 20 ملیارەکەی سلێمانی

دۆسیەی 20 ملیارەکەی پایتەختی ڕۆشنبیری سەرهەڵدەداتەوە

2020.11.10 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
دۆسیەی 20 ملیارەکەی پایتەختی ڕۆشنبیری سەرهەڵدەداتەوە

ناس کورد-

لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان دۆسیەی 20 ملیار دیناری پایتەختی ڕۆشنبیری و پێنج ملیۆن دۆلاری پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی، زیندوو کردەوە و دۆسییەکانی ئاڕاستەی داواکاری گشتی کرد بۆ یەکلاکردنەوەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند نوسراوێك، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌."

 

ئاماژە بەوەشكراوە: " له‌كۆبوونه‌وه‌‌كه‌دا، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوو پرسی پێنج ملیۆن دۆلاری هه‌ولێر كه ‌وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆی ته‌رخان كرابوو، له‌گه‌ڵ بڕی بیست ملیار دینار كه‌بۆ سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری ته‌رخان كرابوو، دوای گتوگۆی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو دۆسیيه‌یه‌‌ بڕیاردرا دۆسییه‌كان ئاراسته‌ی سەرۆکایەتیی داواكاری گشتی بكرێن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سە‌بارە‌ت بە‌كاروبارە‌كانی دە‌ستە‌ی دە‌ستپاكی، لیژنە‌کە بڕیاریدا لە‌گە‌ڵ سە‌رۆكایە‌تیی پە‌رلە‌مان كۆببێتە‌وە‌و یاداشتێك لە‌سە‌ر ڕۆڵی دە‌ستەكه ‌‌و ھە‌مواری یاسای دە‌ستە‌كه‌ و گۆڕانكاری لە‌سە‌رۆكی دە‌ستەكه‌ بدات بە‌سە‌رۆكایە‌تیی پە‌رلە‌مانی كوردستان.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: "له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌‌ ڕاو سه‌رنجی خۆیانیان له‌سه‌ر نوسراوه‌كان خسته‌ڕوو و ئه‌و نوسراوانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌، ئه‌‌وانه‌ی تریش ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دوا داچوون و چاره‌سه‌ره‌كردنیان."