گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەرلەمان وادەی دەنگدانی لەسەر یاسای قەرزکردن بۆ موچە ئاشکرا کرد

2020.11.10 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان وادەی دەنگدانی لەسەر یاسای قەرزکردن بۆ موچە ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە تەوەری یەکەمدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەدرێت کە پێویستە بۆ دابینکردنی پارەى موچەی فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، تەوەری یەکەمی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پڕدکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و قەرزکردن بۆ موچە.

 

تێنەپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە بەهۆی ناکۆکی لەنێوان حکومەت و پەرلەمان لەسەر بڕی پارەی قەرزەکە لەماوەی رابردوودا بووەهۆی دواکەوتنی موچە و دروستبوونی کێشە بۆ موچەی فەرمانبەران.

 

هەر لەسەر پڕۆژەیاساکە، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی دروستبوونی "ناکۆکی توندەوە" لەناو ئەندامانی لیژنەکە لەسەر پشکی ھەرێم لە قەرزی موچە، کۆبوونەوەکەیان لەبارەی پڕۆژەکەوە راگیراوە.  

 

ھۆشیار عەبدوڵا  (10ی تشرینی دووه‌می 2020) لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد بینویەتی رایگەیاند "کۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر تێپەربونی یاسای تمویل العجز المالی، لەسەر پشکی ھەرێم، مادەی پێنج برگەی دوو، ناکۆکیەکی توند دروستبووە".

  

وتیشی "زۆرێک لە کوتلەکان لەبەرئەوەی ھەرێم لە رابردوودا ھیچ ئیتیزامێکی نەکردە ئامادە نین ئەو فەقەرەیە بمێنێتەوە".

  

ھۆشیار عەبدوڵا دەڵێت، داکۆکیان لە مانەوەی برگەکە کردووە "دوای گفتوگۆیەکی فراوان لە نێوانماندا کۆبونەوەکە راگیراوە و دەیانەوێت برگەکە ھەمواربکەن".

  

رونیشیکردووەتەوە "ھەموارێکیان ھێنا کە ئێمە سەرنجمان لەبارەیەوە ھەبوو داوامان کرد کۆبوونەوەکە بخرێتە سبەی رۆژی چوارشەممە".

  

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "مەسەلەی پابەندبون یان نەبونی ھەرێم لە نێوان ھەردو حکومەتی بەغدا و ھەولێر دایە و ئەرکی ئێمە یاسادانانە دەبێ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەو ناکۆکیە بەدور بگرین".  

  

دەشڵێت "ئەگەر حکومەتی ھەرێم لەبواری داھاتی نەوت یان داھاتەکانی تر ئیلتیزامی بکردایە، ئەوا پشکی زیاتری لە ۳۲٠ ملیاری مانگانە پێدەگەیشت، ئێمەش ئاوا ئیحراج نەدەبوین".  

 

 

 

me_ga.php?id=8478