گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەیسی ژنەکەی پردێ

پارێزەرەکەی: دەستێوەردانی سیاسی لە کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکەی پردێ کراوە

2020.11.10 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزەرەکەی: دەستێوەردانی سیاسی لە کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکەی پردێ کراوە

ناس کورد-

پارێزەری ئەو ژنە خاوەنپێداویستی تایبەتەی لە پردێ دەستدرێژی کرایەسەر، ڕایگەیاند، تائێستا دوو کەس لەسەر ئەو دۆسیەیە سزای زیندانی هەتاهەتاییان بۆ دەرچووە، دەشڵێت، دەستێوەردانی سیاسی لە دۆسییەکەدا کراوە، بەڵام ڕێگەیان نەداوە ڕێڕەوی کاری دادگا بگۆڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ (دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2020) دادگای کەرکوک ڕایگەیاند، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دوو کەس لە دەستگیرکراوەکانی کەیسی دەستدرێژیکردنەسەر ژنەکەی پردێ سەپاند.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2020، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پارێزەری ئەو ژنە ڕایگەیاند: "دەستێوەردانی سیاسی لە کەیسەکەدا کراوە، بەڵام ڕێگەمان نەداوە کار بکاتەسەر ڕێڕەوی کاری دادگا و ڕێگەش نادەین."

 

زیاتر بخوێنەوە: دوو دەستدرێژیکاری سەر ژنەکەی پردێ سزای زیندانیکردنی هەتاهەتاییان بۆ دەرکرا

 

وتیشی، تاوەکو ئێستا تەنها ئەو دوو کەسە وەک تۆمەتباری سەرەکی سزا دراون و ئەو کەسانەی دیکە لەسەر کەیسەکە دەستگیرکرابوون، هێشتا هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغ نەبووتەوە، هەربۆیە تائێستا تەنها ئەو دوو کەسە سزادراون بە زیندانی هەتاهەتایی.

 

ئەو ژنە کوردە جگە لەوەی باری دەروونی جێگیر نییە و هاوژینەکەشی خاوەن پێداویستی تایبەتە، هەربۆیە ڕووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە داوای سزادانی تۆمەتبارانی ڕووداوەکە کرا.