گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە 9 هەزار و 14 درۆی کردووە

واشنتن پۆست: ترەمپ ڕۆژانە 22 لێدوانی درۆ و چەواشەکاری دەدات

2019.03.06 - 09:11
واشنتن پۆست: ترەمپ ڕۆژانە 22 لێدوانی درۆ و چەواشەکاری دەدات

 

ناس کورد-

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکی بانکی زانیاریەکانیدا، ئاماژەی بەوە کردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژانە بە تێکڕایی لەسەرەتای ئەمساڵەوە 22 لێدوانی "درۆ و چەواشەکاری" دەدات.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: "ترەمپ 9 هەزار و 14 درۆی کردووە، لە ماوەی 773 ڕۆژی دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا، وە درۆکانی بەردەوام لە زیادبووندایە، بە جۆرێک بۆ ساڵی 2018 ترەمپ ڕۆژانە 16.5 درۆی کردووە، کەلە 2017دا 6 حاڵەتی درۆکردنی هەبوە".

 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست باسیلە وتاری 2ی ئەم مانگەی ترەمپی کردووە کە وتاریکی 2 کاتژمیری بووە، دەڵێت لەو وتارەیدا سەرۆکی ئەمریکا "100 وتەی درۆ و چەواشەکاری وتووە".

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە "درۆکانی ترەمپ" زۆر جار لەبارەی پرسە ئابورییەکان، بازرگانی، دابەزاندنی ڕیژەی باج، کۆچبەران، دروستکردنی دیواری سەرسنورەکان و پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕووسیا و وڵاتانی ئەوروپییە.