گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی زیاتر

’’ناکۆکی توند’’ لەسەر پشکی ھەرێم و موچەی فەرمانبەران کۆبوونەوەی دارایی راگرت

2020.11.10 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
’’ناکۆکی توند’’ لەسەر پشکی ھەرێم و موچەی فەرمانبەران کۆبوونەوەی دارایی راگرت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی دروستبوونی "ناکۆکی توندەوە" لەناو ئەندامانی لیژنەکە لەسەر پشکی ھەرێم لە قەرزی موچە، کۆبوونەوەکەیان لەبارەی پڕۆژەکەوە راگیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھۆشیار عەبدوڵا  (10ی تشرینی دووه‌می 2020) لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد بینویەتی رایگەیاند "کۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر تێپەربونی یاسای تمویل العجز المالی، لەسەر پشکی ھەرێم، مادەی پێنج برگەی دوو، ناکۆکیەکی توند دروستبووە".

وتیشی "زۆرێک لە کوتلەکان لەبەرئەوەی ھەرێم لە رابردوودا ھیچ ئیتیزامێکی نەکردە ئامادە نین ئەو فەقەرەیە بمێنێتەوە".

ھۆشیار عەبدوڵا دەڵێت، داکۆکیان لە مانەوەی برگەکە کردووە "دوای گفتوگۆیەکی فراوان لە نێوانماندا کۆبونەوەکە راگیراوە و دەیانەوێت برگەکە ھەمواربکەن".

رونیشیکردووەتەوە "ھەموارێکیان ھێنا کە ئێمە سەرنجمان لەبارەیەوە ھەبوو داوامان کرد کۆبوونەوەکە بخرێتە سبەی رۆژی چوارشەممە".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "مەسەلەی پابەندبون یان نەبونی ھەرێم لە نێوان ھەردو حکومەتی بەغدا و ھەولێر دایە و ئەرکی ئێمە یاسادانانە دەبێ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەو ناکۆکیە بەدور بگرین".

 

دەشڵێت "ئەگەر حکومەتی ھەرێم لەبواری داھاتی نەوت یان داھاتەکانی تر ئیلتیزامی بکردایە، ئەوا پشکی زیاتری لە ۳۲٠ ملیاری مانگانە پێدەگەیشت، ئێمەش ئاوا ئیحراج نەدەبوین".