ناس كورد-
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرد بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2021.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی عێراق بڵاوی كرده‌وه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌رێنی بووه.
وتوشیه‌تی "ئه‌رێنی كۆبوونه‌وه‌كه هاوكاری ده‌كات له ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواشی له وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته‌كانی تر كرد كه ده‌ستوبرد بكه‌ن له پیشكه‌شكردنی بودجه‌ی گشتی 2021.