گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین به‌ بروسكه‌وه‌ 

2020.11.10 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین به‌ بروسكه‌وه‌ 

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ (سێشەممە) شەپۆلێکی بارانبارینی بەبروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە، دەرفەتی دابارین لەناوچەکانی هەرێم زۆر زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی خۆرئاوا، ناوەڕاست و باشوری عێراق، پلەکانی گەرماش لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا زیاتر دێنە خوارەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حسێن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی لەمیانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتی ڕایگه‌یاند (10ی تشرینی دووەمی 2020) :"چەند ڕۆژێکە ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی عێراق جیاواز بووە، لەهەندێ شوێن زۆر بووە و لەچەند شوێنێکی دیکەش کەمبووە، ئەوەش پەیوەندی بەناجێگیری کەشی ناوچەکەوە هەیە".

 

ئەسەدی ئاماژەی بەوە کرد :"ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە (سێشەممە) دوچاری شەپۆلێکی بارانبارینی بەبروسکە دەبنەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکانی نێوان سنوری عێراق، ئێران و تورکیا".

 

کەشناسە عێراقییەکە سەبارەت بە کەشی ناوچەکانی خۆرئاوا، ناوەڕاست و باشوری عێراق پێشبینییەکانی بەم شێوەیە بووە :"دەرفەتی بارانبارین لەو ناوچانەدا کەمدەبێتەوە، پێدەچێت لە کۆتایی ڕۆژدا جارێکی دیکە باران بەشێوەی نم نم هەندێ ناوچەی ئەو دەڤەرانە بگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت بارانی بە بروسکەش ببارێت".

 

 لەبارەی پلەکانی گەرماوە، ئەسەدی پێشبینی کردووە :" لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن".