گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەڕان لە قوڵایی 80 مەتر

دوایین زانيارى لەبارەی ’’پەیوەندی’’ کوشتن و خۆکوشتنەکەی سلێمانی و دوکان

2020.11.10 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانيارى لەبارەی ’’پەیوەندی’’ کوشتن و خۆکوشتنەکەی سلێمانی و دوکان

ناس کورد-

لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەبارەی دوو رووداوەکەی کوشتن و خۆکوشتن لە سلێمانی و دوکان و ئەگەری بوونی پەیوەندیان بەیەکەوە بەردەوامە و پۆلیس چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمەکەی دوکانە کە لە قوڵایی نزیکەی 80 مەتردایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ لە دەریاچەی دوکان گەنجێک کەوتە ناو دەریاچەکەوە و گیانی لەدەستدا، کە پۆلیس ھۆکارەکەی بۆ خۆکوژی گەڕاندەوە، لە سلێمانیش تەرمی کچە ئەندازیارێک لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە و بەرپرسانی پۆلیس باسیان لە ئەگەری بوونی پەیوەندی لەنێوان ئەو دوو رووداوەدا کرد.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێکۆڵینەوەکان بە ناس کوردی راگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و کۆتایی نەھاتووە، ھێشتا پەیوەندی نێوان ئەو دوو رووداوە نەسەلماوە.

 

وتیشی "تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان چاوەڕوانی دۆزینەی تەرمی ئەو گەنجەیە کە دوای ئەوەی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە خۆی خستووەتە ناو ئاوی دوکانەوە".

 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، بە خەمڵاندنی ئەوان تەرمەکە لە ناوچەیەکە کە ٧٠-٨٠ مەتر قوڵە و تیمەکانی غەواس ناتوانن بچنە شوێنەکە، چاوەڕوانی دوو بۆ سێ رۆژی دیکە دەکەن بۆ ئەوەی تەرمەکە بکەوێتە سەر ئاو.

 

لای خۆیەوە، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند، لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەو بارەیەوە و ھێشتا کۆتایی نەھاتووە.

 

وتیشی "شتێکی وا ھەیە لەسەر پەیوەندی ئەو دوو رووداوە بەیەکەوە، بەڵام ھێشتا پشتڕاستنەکراوەتەوە".


دوو سەرچاوەی پۆلیسی ئاگاداری لێکۆڵینەوەکان (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) بە ناس کوردیان راگەیاند، ئەگەر ھەیە ئەو دوو رووداوە پەیوەندیان بەیەکەوە ھەبێت و لە ئێستادا بەدوای سەرەداوی ئەو پەیوەندییەدا دەگەڕێن.

وتیشی، دەبێت لێکۆڵینەوەکانی ھەردوو پۆلیسی سلێمانی و دوکان تەواوبن لەبارەی ھەردوو رووداوەکەوە، ئەوکات دەردەکەوێت کە پەیوەندییان بەیەکەوە ھەیە یان نا، بەڵام گومان ھەیە کە پەیوەندیان بەیەکەوە ھەبێت، ھەرچەندە ھێشتا ھیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا نییە.

یەکێک لە سەرچاوەکان باسی لەوەکرد، ئەو کەسەی لە دوکان خۆی خستووەتە روبارەکەوە کاتێک لەناو بەلەمێکدا بووە، فیشەکی لەناوچەوانی خۆی داوە و کەوتووەتە ناو روبارەکەوە، تا ئێستاش تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە چونکە رووداوەکە لە شوێنێکی قوڵی دەریاچەکە روویداوە.