ناس كورد-
بنه‌ماڵه‌ی قادری حاجی عه‌لی سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) كۆچی دوایی كرد كات و شوێنی بهخاكسپاردنهكهیان دیاری كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بنه‌ماڵه‌ی قادری حاجی عه‌لی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن (10ی تشرینی دووه‌می 2020)، سبەینێ (چوارشه‌ممه) کاتژمێر دوى پاشنیوه‌ڕۆ، تەرمی سەکردەو سوارچاکی شۆڕش (قادری حاجی عەلی) لەنەخۆشخانەی (فاروق)ەوە بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستانی ئابڵاخو له‌وێ به‌خاك ده‌سپێردێت.
پێشتر بنه‌ماڵه‌ی قادری حاجی عه‌لی راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی كۆچی دوایی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه كرابوو، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، كە ئەمڕۆ ( 2020/11/10 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه "گیان لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیار‌و سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموان".