گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ورده‌كاری زیاتر

ته‌ندروستی دهۆك ئامارێكی نوێی چاكبوونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنای ئاشكرا كرد

2020.11.10 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
ته‌ندروستی دهۆك ئامارێكی نوێی چاكبوونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنای ئاشكرا كرد

ناس كورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی سه‌دان توشبووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ناس كورد) كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ (10ی تشرینی دووه‌می 2020)، 430 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌ و چاكبونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، 12 هه‌زار و 491 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان و 13 هه‌زار و 418 توشبوش به‌ ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.