گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکەکەی لە ناس کورد

100 پەرلەمانتاری عێراق پڕۆژەی بەتاوان ناساندنی بێرێزیکردن بە پێغەمبەر ئامادە دەکەن

2020.11.10 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
100 پەرلەمانتاری عێراق پڕۆژەی بەتاوان ناساندنی بێرێزیکردن بە پێغەمبەر ئامادە دەکەن

ناس کورد-

نزیکەی 100 ئەندامی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسایەکیان پێشکەشکرد بۆ بەتاوان ناساندنی بێرێزیکردن بە پێغەمبەر (د.خ)، سەرباری دیاریکردنی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نێردە دیلۆماسییەکان لەو بارەیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی پڕۆژە یاساکە کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠)، سزای زیندانی لەنێوان سێ بۆ ١٥ ساَڵ دیاریکراوە بۆ ھەر کەسێک کە سوکایەتی بە پێغەمبەر بکات.

 

ھەروەھا لە پڕۆژەکەدا باس لەوە کراوە، ھەر نێردەیەکی دیبلۆماسی لە عێراق دەردەکرێت و نوێنەرایەتییەکەی دادەخرێت، ئەگەر سوکایەتی بە پێغەمبەر بکات.

 

سەباح ساعیدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند، ئامادەکردنی ئەو پرۆژەیە دوای داواکەی موقتەدا سەدر ھاتووە لەو بارەیەوە، ئەوەش بۆشاییەکی یاسایی لەو بارەیەوە پڕدەکاتەوە.