ناس كورد-
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له‌باره‌ی بڕیاری داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان هاته ده‌نگ و داوا له حكومه‌ت ده‌كات په‌له نه‌كات له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فازڵ غه‌راوی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه رایگه‌یاند (10ی تشرینی دووه‌می 2020)، داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پێداویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان دابین بكات و په‌له نه‌كات له بڕیاری داخستنی كه‌مپه‌كان.
وتیشی"داخستنی كه‌مپه‌كان ده‌بێته هۆكاری به ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان".
ئیفان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی عێراق كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه رایگه‌یاند (9ی تشرینی دووه‌می 2020)، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌می كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان له‌عێراق داده‌خرێن.
رونیشیكرده‌وه، كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و داناخرێن.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد نزیكه‌ی 49 هه‌زار خێزان (ملیۆنێك و 500 هه‌زار) ئاواره ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و ئاوارانه له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.