گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

زانیاری لەبارەی ئەو پەیجانەی لە دانپیادانانەكانی ئەندامانی نەوەی نوێ ناویان هێنرا

2019.05.11 - 11:47
زانیاری لەبارەی ئەو پەیجانەی لە دانپیادانانەكانی ئەندامانی نەوەی نوێ ناویان هێنرا
ناس كورد- ئەو چەند پەیجەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كە لە دانپێدانانەكانی دوێنێ‌ (هەینی) ئەندامە دەستگیركراوەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ناویان هێنرابوو، تائێستاش ماوون و دانەخراوون بەڵام پۆستی نوێیان تێدا ناكرێت. . دوێنێ‌ (هەینی) ئاسایشی گشتی هەرێم دانپێدانانی ڤیدیۆیی چەند ئەندامێكی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بڵاوكردەوە و تیایدا ناوی چەند پەیجێكی فەیسبووك دەهێنرێت كە بەوتەی دەستگیركراوەكان "پەیجی نافەرمی جوڵانەوەكە بوون و لەپاڵ پۆستی گشتی و هەمەڕەنگدا، پۆستی سیاسی و تەشهیركردن بە كەسایەتییەكانی هەرێمیشی تێدا بڵاوكراوەتەوە". . لە بەدوداچوونێكی ناس كورد بۆ ئەو چەند پەیجە دەركەوتووە، هێشتا پەیجەكان ماوون و دانەخراوون، بەڵام زۆربەیان ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژە هیچ پۆستێكی تێدا بڵاونەكراوەتەوە و هەندێكیشیان لەوە زیاترە. . بە نموونە كۆتا پۆستی یەكێك لەو پەیجانە لە 8ی ئەم مانگەدا بووە و هەروەها یەكێكی دیكەیان لە 6ی ئەم مانگەدا بووە. . هاوكات لە یەكێك لەو پەیجانەی لە دانپێدانانەكەدا ئاماژەی بۆ كرابوو، 2 كاتژمێر لەمەوبەر پۆستێكی تیادا بڵاوكراوەتەوە بەڵام پۆستەكە سیاسی نییە و پۆستێكی "كۆمیدیی و تەنزئامێزی كۆمەڵایەتییە". . رۆژی (24ی نیسانی 2019) شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: “لەلایەن شاسوار عەبدولواحید و گروپەکەیەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ڕوتی دروستکراوی لێکراوە”، بەوهۆیەشەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی سکاڵای تۆمارکرد و بەو هۆیەوە دوو سكرتێری تایبەتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ و چەند خۆبەخشێكی نەوەی نوێ‌، دەستگیركران.