ناس کورد-
رێکخراوى تەندروستیی جیهانى رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ڤاکسینى فایزەرى ئەمریکى، دۆخى پەتاى کۆرۆنا بە تەواوەتى بگۆڕێت لە مانگى ئازارى ساڵى داهاتوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى هەواڵی ئاژانسى ڕۆیتەرز (9ی تشرینی دووەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەرپرسێکى گەورەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاندووە، "ئەو ڤاکسینەکەى چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایی ئازارى داهاتوودا بخرێتەڕوو، رەنگە رێڕەوى پەتاى کۆرۆنا بەشێوەیەکى بنەڕەتى بگۆڕێت".
وتيشى، ئەنجامە سەرەتاییەکانى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە "زۆر ئەرێنى" بووە.
هەردوو کۆمپانیاى "بيوئەنتك" و کۆمپانیاى دەرمانى فایزەرى ئەمریکى، ئەمڕۆ سەرکەوتنى تاقیکردنەوەى قۆناغى سێیەمى ڤاکسینەکەیان راگەیاند کە چاوەڕواندەکرێت لە تشرینى دووەمدا تۆماربکرێت.
بەپێی بەیاننامەیەکى هەردوو کۆمپانیاکە، ڤاکسینەکە بەرێژەى 90% کارا بووە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا.
کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە ساڵی داهاتوو یەک ملیار و 300 هەزار ڤاکسین بەرهەم بهێنێت.