گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پەیوەندى توندوتۆڵ’’

عەلى باپیر و شێخى کەسنەزان ’’خاڵى هاوبەش’’ تاوتوێدەکەن

2020.11.09 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى باپیر و شێخى کەسنەزان ’’خاڵى هاوبەش’’ تاوتوێدەکەن

ناس کورد-

 

عەلى باپیر و شێخ نەهرۆ شێخ موحەممەد كەسنەزانی کۆبوونەوە و جەختیان لە توندوڵکردنى پەیوەندییەکانیان کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى (9ی تشرینی دووەمی 2020) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند، عەلی باپیر پێشوازیی كردووە لە شێخ نەهرۆ شێخ موحەممەد كەسنەزانیی ڕابەری تەریقەتی قادریی كەسنەزانیی  و پێکەوە کۆبوونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا عەلی باپیر ئاماژەی بەوەداوە "لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر "صلی الله علیە وسلم" بە تێگەیشتنێكی ڕاست‌و دروست لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەتوانین خزمەتی گەلەكەمان بكەین‌".

 

وتیشى "تەزكیەی نەفس‌و خۆ پاك‌و چاك كردن لایەنێكی گەورەو گرنگی ئیسلامەو خاڵی هاوبەشی نێوان سەرجەم مسوڵمانانە لەبەر ڕۆشنایی قورئان‌و سووننەتدا".

 

لە بەرانبەردا شێخ نەهرۆ شێخ موحەممەد كەسنەزانیی هیوای خواست لە داهاتوودا پەیوەندیی نێوان هه‌ردوولا توندو تۆڵتر بكرێت‌.