گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانییەوە بۆ دوکان

کوشتنى کچێک و خۆکوشتنى کوڕێک؛ سەرەداوەکان پێکیان دەبەستنەوە؟

2020.11.09 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
کوشتنى کچێک و خۆکوشتنى کوڕێک؛ سەرەداوەکان پێکیان دەبەستنەوە؟

ناس کورد-

پۆلیسى دوکان و سلێمانى هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەى سەرەداوەکانى پەیوەست بە دوو رووداوى کوشتن و خۆکوشتنى کوڕێک و کچێک و ئەگەرى بوونى پەیوەندى لەنێوانیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ لە دەریاچەى دوکان گەنجێک کەوتە ناو دەریاچەکەوە و گیانى لەدەستدا، کە پۆلیس هۆکارەکەى بۆ خۆکوژى گەڕاندەوە، لە سلێمانیش تەرمى کچە ئەندازیارێک لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە.

 

دوو سەرچاوەى پۆلیسى ئاگادارى لێکۆڵینەوەکان (9ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردیان راگەیاند، ئەگەر هەیە ئەو دوو رووداوە پەیوەندیان بەیەکەوە هەبێت و لە ئێستادا بەدواى سەرەداوى ئەو پەیوەندییەدا دەگەڕێن.

 

وتیشى، دەبێت لێکۆڵینەوەکانى هەردوو پۆلیسى سلێمانى و دوکان تەواوبن لەبارەى هەردوو رووداوەکەوە، ئەوکات دەردەکەوێت کە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یان نا، بەڵام گومان هەیە کە پەیوەندیان بەیەکەوە هەبێت، هەرچەندە هێشتا هیچ بەڵگەیەکى یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا نییە.

 

یەکێک لە سەرچاوەکان باسى لەوەکرد، ئەو کەسەى لە دوکان خۆى خستووەتە روبارەکەوە کاتێک لەناو بەلەمێکدا بووە، فیشەکى لەناوچەوانى خۆی داوە و کەوتووەتە ناو روبارەکەوە، تا ئێستاش تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە چونکە رووداوەکە لە شوێنێکى قوڵى دەریاچەکە روویداوە.

 

پۆلیسى سلێمانى ئەگەرى بوونى پەیوەندى دوو رووداوەکەى نەشاردووەتەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەو سەرەداوانە دەکات کە دەستیکەوتووە.

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند، "ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمی کچێک لەناو ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوای گەیشتنە شوێنی روداوەکە دەرکەوت کچێک کوژراوە لەلایەن کەسێکەوە و بکوژ هەڵاتووە".



وتیشى، "لە ئیستادا هەندێک سەرەداو لەسەر روداوەکە دەست کەوتووە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار بەردەوامە".



کچەکە ناوى شۆخانە تەمەنی 30 ساڵەو ئەندازیارە، شوێنی دوو فیشەک بەجەستەیەوە دیارە و خۆى شۆفێرى ئۆتۆمبیلەکە بووە.



لەبارەى رووداوەکەى دوکانیشەوە، سەرکەوت ئەحمەد وتى "ئەوکەسە تەمەنی لەسەرو 18 ساڵەو خۆی فڕێداوەتە ئاوی دوکان و خۆی خنکاندووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەهۆکاری خۆ کوشتنەکە دەکرێت".



بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد ئەو کەسە خۆی بە وێنەگر ناساندووە و لەگەڵ یەکێک لە بەلەمەکان چووه‌تە ئاوی دوکان و دواتر مۆبایل و کەلوپەلەکانی داوەتە دەستی شۆفێری بەلەمەکە و خۆی فڕێداوەتە ئاوی دوکان و خۆی خنکاندووە.