گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەماشای ڤیدیۆکە بکە

تەقە و شەڕ و هاوار.. وردەکاری ’’کارەساتە وەرزشییەکەى’’ سلێمانی

2020.11.09 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
تەقە و شەڕ و هاوار.. وردەکاری ’’کارەساتە وەرزشییەکەى’’ سلێمانی

ناس کورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە تێیدا ژمارەیەک زۆر خەڵک لە هۆڵێکی وەرزشی سلێمانی شەڕ دەکەن، ناس کورد ورەکاری لەبارەى هۆکار و شوێن و کاتی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ڕووداوەکە ڕۆژی شەممە (7ی تشرینی دووەمی 2020) لە هۆڵی وەرزشی یانەی ئاشتی لە سلێمانی ڕوویداوە، لەدوای کۆتایی هاتنی خولی موایتای پاڵەوانیەتی باکوری عێراق و کوردستان ڕوویداوە، بەڵام "هیچ پەیوەندی بە خولەکەوە نییە."

 

سیروان مینە، سەرۆکى یەکێتی مواتای لە سلێمانی بە ناس کوردی وت، "بابەتەکە هیچ پەیوەندی بە خولەکەوە نییە، یاریزانێکی هەڵبژاردەى عێراق دەمانجەی پێبووە، دیارە هاندەران قسەیان پێ وتووە و ئەویش توڕە بووە و تەقەی کردووە."

 

وتیشی، "ئەوە جێگەی داخە کە یاریزان دەمانجە هەڵبگرێت و لە ناو هۆڵی وەرزشیدا بەکاریبهێنێت، دەبێت هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لەوە بکەن."

 

هاوکات یانەی ئاشتی لە ڕونکردنەوەیەکدا بەناوی "بەداخەوە دوای سێ ڕۆژ لە بەڕێووە چوونی پاڵەوانتیکی سەرکەوتووی موایتای لە باکوری عێراق و کوردستان و پاش کۆتاییهاتنی سەرجەم یارییەکان، ئاڵۆزی لەنێوان دوویانەی بەڕێز و هاندەرانیان ڕوویدا."

لە ڕونکردنەوەکەدا چەند خاڵێک هاتووە:

1-  ئەم ڕووداوە دور و نزیک پەیوەندی بە یانەی وەرزشی ئاشتی و ئەندامانیەوە نییە.

2- قوربانی یەکەم لەم ڕووداوە یانەی وەرزشی ئاشتیە کە بۆ چەندەمین جارە لەم ڕوداوانە قوربانی ئەدا نمونە ڕوو داوەکەی پارساڵی تۆپی پێ کە یانەی ئاشتی لە شەڕی دوو یانەی تر بووە قوربانی.


3- دام و دەزگاکانی ئێمە لە ئێستادا بووتە جێگای چالاکی بۆ هەموان بەداخەوە لە لایەن هەندێ کەسی نا بەر پرس سودی خراپ لەم چاکانەی ئاشتی دەبینرێت و گێرە شوێنی دروست دەکەن.


4- ئەم ڕووداوەی شەوی شەممەی ڕابردووش لە ئێستادا لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەدایە و لایەنە ئەمنییەکانیش بەدوای ڕووداوەکانەوەن.

5- یانەی ئاشتی بۆ لەمەو دوا پێودانگی قورستر لەسەر ئەم چالاکیەکانە لەسنوری یانەکەمان دا دەنێت.