ناس کورد-
جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، سزاى دارایی ئەو پەرلەمانتارانە دەدەن کە بەشدارى دانیشتنەکانى پەرلەمان ناکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن کەعبى لە کۆبوونەوەى پەرلەماندا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (9ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، فەرمانگەى دارایی پەرلەمانیان راسپاردووە سزاى دارایی ئەو پەرلەمانتارانە بدەن کە بەبێ هۆ بەشدارى دانیشتنەکان نابن و و بۆ دوایین جار ئاگاداردەکرێنەوە.
وتیشى، "لەژێر هیچ پاساوێکدا رێگە بە پەکخستنى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان نادەن".
دانیشتنەکانى پەرلەمانى عێراق بەدەگمەن بە ئامادەبوونى رێژەى تەواوەتى ئەندامان بەڕێوەدەچێت، هەندێکجاریش بەهۆى ئامادەنەبوونى رێژەى یاساییەوە دانیشتنەکان دوادەخرێن.