گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى کازمى واده‌ی دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى دیاری كرد

2020.11.09 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى کازمى واده‌ی دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى دیاری كرد

ناس كورد- 

وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکراى کرد، لەگەڵ پەرلەماندا گەیشتونەتە ڕێکكەوتن بۆ تێپەڕاندنى یاساى قەرزەکان و دەستکردن بە دابه‌شكردنی موچەى فەرمانبەران. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێکدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر كه‌ ناس کورد بینیویه‌تی، ئەحمەد مەلا تەلاڵ وتەبێژى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند (9ی تشرینی دووه‌می 2020)، کۆبونەوەکەى نێوان لیژنەى دارایى و سەرۆک وەزیران کەش و هەوایەکى ئەرێنی بەسەریدا زاڵ بووە و هەردوولا هەستێکى بەرپرسیارانەى هاوبەشیان بەرامبەر دۆخى فەرمانبەران دەربڕیوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، موچەى فەرمانبەران و خێرا دابینکردنى خواستى  هاوبەشى هەردولا بووە و چاوەڕوانیشن دەنگدان لەسەر یاساى قەرزەکان بۆ ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەى دەستبکرێت بە دابه‌شكردنی موچەى فەرمانبەران.