گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق داواى هاوکارى نێودەوڵەتى دەکات بۆ هەڵدانەوەى ’چاڵى جنۆکە’

2020.11.09 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق داواى هاوکارى نێودەوڵەتى دەکات بۆ هەڵدانەوەى ’چاڵى جنۆکە’

ناس كورد-

ئەندامى دەستەى راوێژکاریی لە سەرۆکایەتى وەزیران سەعد دەعبەلى بە رۆژنامەى فەرمى راگەیاند هەڵدانەوەى گۆڕى بەکۆمەڵى چاڵى خەسفە لە موسڵ پێویستى بە کۆمەکى نێودەوڵەتى هەیە چونکە هێشتا قووڵاییەکەى نازانرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەعبەلى لە لێدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (٩ تشرینى دووەمى ٢٠٢٠), باسى لەوەشکردووە ژمارەى مردووەکانى چاڵەکە و قوڵاییەکەى هێشتا نادیارن و لەبەر کەڵەکەکردنى تەرمەکانیش لەسەر یەک بێگومان ئێستا تێکەڵ بوون و شى بوونەتەوە و ناناسرێنەوە و چاڵەکەش گۆڕەپانى تاوانێکى نێودەوڵەتى گەورەیە.

 

خەسفە چاڵێکى گەورە و قووڵە لە باشورى رۆژئاواى موسڵ لەناوچەیەکى بیابان، زۆربەى عێراقییەکان پێیانوایە بەهۆى نەیزەکەوە دروست بووە، زۆر حیکایەت و گێڕانەوەى جیاجیاى لەسەرە و بە "چاڵى جنۆکە" بەناوبانگە باوەڕیش وەهایە لەدواى ٢٠١٤ داعش زیاتر لە ٢٠٠٠ تەرمى لەم چاڵە شاردبێتەوە کە خۆى لەبنەڕەتەوە بۆنى کبریتى هەیە و کەس ناتوانێت نزیکى ببێتەوە.