گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ترەمپ دەتوانێت تمەن داڕمێنێت’’

کاریگەری بایدن لەسەر نرخی تمەن زۆری نەخایاند

2020.11.09 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
کاریگەری بایدن لەسەر نرخی تمەن زۆری نەخایاند

ناس کورد-

لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی تمەنی ئێرانی بۆماوەی چەند ڕۆژێک لەژێر کاریگەری سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بەڵام نرخی دراوە ئێرانییەکە دووبارە بەرەو نزمبوونەوە دەچێت و مامەڵەکەرێکی دراویش لە بازاڕی دۆلارەکە دەڵێت، لە دوو مانگی داهاتوودا ترەمپ دەتوانێت هێندەیتر نرخی تمەن دابەزێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەدوای سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، نرخی تمەنی ئێرانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی تائەوەی 100 دۆلار بەرامبەر 2.100.00 تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە نزیکی 2.500.000 تمەن.

 

جەمال عەبدولقادر کە مامەڵەکەر و شارەزای دراوە لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی تمەن کاردانەوەیەکی خێرای هاووڵاتیان و بازاڕ بوو بۆ سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا، بەتایبەت کە لە بازاڕی عێراق و هەرێمدا هاووڵاتیان زۆر دەکەونەژێر ئەو ڕووداوانەوە."

 

وتیشی: "بەرزبوونەوەی نرخی تمەن وەستا و تەنانەت داشبەزییەوە، لەدوای ئەوەی تائێستا جۆ بایدن هیچ شتێکی نەوتووە دەربارەی ئێران و هەروەها ئەوەش دەزانرێت کە جۆ بایدنیش ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا بدات."

 

وتیشی: "یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینەوەی نرخی تمەن، بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەپاندنی سزایە لەماوەی ئەم دوو مانگەی تەمەنی کابینەکەی دۆناڵد ترەمپدا کە ماوە."

 

جەماڵ عەبدولقادر باسی لەوەشكرد: "سەپاندنی هەر سزایەک بەسەر ئێراندا کاریگەری لەسەر نرخی تمەن دروستدەکات و دۆناڵد ترەمپ لەماوەی ئەم دوو مانگەی سەرۆکایەتیی کە ماویەتی، دەتوانێت گورزی کوشندە لە ئێران و نرخی تمەن بدات."