گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئاشكرا كرا 

2020.11.09 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئاشكرا كرا 

ناس كورد- 

تێپەڕاندنى یاساى قەرزەکان نەخراوەتە بەرنامەى کارى ئەمڕۆى پەرلەمانەوە و لیژنەى دارایى پەرلەمانیش ده‌ڵێت "دواى کۆبونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و چەند بەرپرسێکى ترى پەیوەندیداردا بۆچوونیان لەسەر تێپەڕاندنى یاساکە دەخەنەڕوو".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگه‌یاند (9ى تشرینى دووەمى 2020)، دواى خوێندنەوەى دووەم بۆ یاسای قەرزەکان لیژنەکەیان داواى گرێدانى کۆمەڵێک کۆبونەوەى گرنگى لەگەڵ هەر یەکە لەسەرۆک وەزیران و وەزیرەکانى دارایى و پلاندانان و بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى کردووە بۆ ئاگاداربوون لەپلانى حکومەت بەمەبەستى ئەنجامدانى چاکسازى.

 

دەشڵێت :" گفتوگۆى تەواو لەسەر پرسى قەرزکردن و پڕۆژە بودجەى ساڵى 2021 دەکەین ئینجا هەڵوێستى خۆمان لەلیژنەکەدا لەسەر تێپەڕینى یاسایى قەرزەکان دیارى دەکەین". 

 

لاى خۆشیەوە مەزهەر جبورى ئەندامى لیژنەکە ڕایگەیاندووە، کۆدەنگیەکى پەرلەمانى لەسەر کەمکردنەوەى ئەو بڕە هەیە کە حکومەت بۆ قەرزکردن داواى کردووە، بەجۆرێک لە 15 تریلیۆن دینار زیاتر نەبێت بەمەرجێک تەنها بۆ موچەى فەرمانبەران دابین بکرێت و هیچ خەرجیەکى تر نەگرێتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەسەر ئەوەش ڕێکەوتوون لەدانیشتنەکانى ئەم هەفتەیەى پەرلەماندا یاساکە تێپەڕێنن.