گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین لێدوانی وەزیری ناوخۆ لەبارەی ڕێکخستنەوەی میلاکی پاسەوانی بەرپرسان

2020.11.09 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین لێدوانی وەزیری ناوخۆ لەبارەی ڕێکخستنەوەی میلاکی پاسەوانی بەرپرسان

ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی چاکسازیکردن لە میلاکی پاسەوانی حزبی و حکومی ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایگەیاند، ئەوە کاتی پێویستە و لەم هەفتەیەشدا لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2020) سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی میلاکی پاسەوانانی حزبی و حکومی ڕایگەیاند: "ئەوە پرسێکی زۆر گرنگە و رەنگە کاتی زیاتری پێویست بێت بۆ ڕێکخستنەوە."

 

وتیشی: "ئێمە لەسەر ئەو پلە و پۆستانە ڕێککەوتووین کە پاسەوانیان پێویستە و هەندێکی ماوە ئەوەش لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی لەسەر دەکرێت."

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد: "دوای کۆتایی هێنان بەوە و  ڕێککەوتن لەسەر کۆی پرسەکە، لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدرێت."

 

ماوەی زیاتر لە سێ  مانگە یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا هەفتەیی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، موچەی زیاتر لە 16 هەزار کەس ڕاگیراوە کە دوو موچەیان هەبووە.