ناس کورد -
لە بازنەی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی تەرمی کچێک لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێکۆڵینەوە لە هۆکارو چۆنێتی روداوەکە دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک له پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند، زانیاریمان پێدراوە لەبارەی بوونی ته‌رمى كچێك له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا له شه‌قامى بازنەیی مه‌لیك مه‌حمود له شارى سلێمانى لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیسی و ئاسایش و بەڵگەی تاوانەکان لە شوێنی روداوەکەن.
وتیشی: "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت و دواتر زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکرێت".
بەپێی زانیاریەکانی ناس کورد ته‌رمى كچەکە له‌نێو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى كیا ئۆپتیمادا دۆزراوەتەوە و ته‌رمه‌كه ناسنامه‌ى هێشتا دیار نییه، به‌ڵام شوێنه‌وارى دوو فیشه‌كى پێوه‌یه كه یه‌كێكیان به‌ر سنگى كه‌وتووه.