گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى كه‌شناسێكی دیاری عێراق بۆ بارانبارین له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان 

2020.11.09 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى كه‌شناسێكی دیاری عێراق بۆ بارانبارین له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان 

ناس كورد- 

بەپێى پێشبینییه‌كانی کەشناسێکى دیارى عێراقى کاریگەرییەکانى نزمە پاڵەپەستۆ بەردەوامە و ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبوونى هەورە بروسکە و تاوە باران لەچەندین ناوچە و ئەگەرى لێزمە بارانیش دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حسێن ئه‌سه‌دی، كه‌شناسی دیاری عێراق له‌ میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك كه‌ ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ رایگه‌یاند (9ى تشرینى دووەمى 2020)،  ئەمڕۆ لەگەڵ نزیکبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆ، ڕوودانى هەورە بروسکە بەشێوەیەکى بەرفروان بەردەوام دەبێت  و ناوچەیەکى بەرفراوانیش تاوە باران دەیگرێتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو کەشە دەرفەتى دابارین لەچەند ناوچەیەک لەوانە باکوور دەڕه‌خسێنێت و لەشەویشدا زیاتر دەبێت بەتایبەتى لە چەند ناوچەیەکى هەرێم لەوانە شارى موسڵ و دهۆک و سلێمانى و کەرکوک دەگرێتەوە و ئەگەرى لێزمە بارانیش هەیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەناوچەکانى خۆرئاواشدا، پیشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دەرفەتى دابارین و هەورە بروسکە هەیە و بۆ عەسریش زیاتر دەبێت و زۆربەى ئەو ناوچانەى خۆرئاوا دەگرێتەوە، بەهەمان شێوە ئەگەرى لێزمەى باران بەتایبەت لەناوچەکانى باکوورى ناوچەکانى خۆرئاوا لەئارادا هەیە.

 

لەبارەى ناوچەکانى ناوەڕاستەوە، حوسێن ئەسەدى دەشڵێت، نیوەڕۆ تاوە باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات بەتایبەتى لەدەشتایەکانى نەجەف و بەرە بەرە  تا دواى نیوەڕۆ و نزیک ئێوارە دەگاتە زۆربەى ناوچەکانى ناوەڕاست و فوراتى ناوەند بەتایبەتى ناوچەکانى بەغدا و بابل و سه‌ڵاحەدین و دیالە و کوت و کەربەلا و دیوانیە، بارانى بەلێزمەش یەکێکە لەپێشبینەکان لەو ناوچانەدا.

 

لەبارەى ناوچەکانى باشووریشەوه‌ ئەسەدى وتوشیەتى، نیوەڕۆى ئەمڕۆ تاوەباران و هەورە بروسکە لەدەشتاییەکى موسەننا دەستپێدەکات و لەعەسر و سەر لەئێوارەش ناوچەکانى میسان و زەیقار و پێدەچێ بەسڕەش بگرێتەوە بەڵام  لەچەند ناوچەیەک پێشبینى دابارینى کەمتر دەکرێت.

 

ئەسەدى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، پیشبینى دابەزینى پلەکانى گەرما لەکۆتایى ئەم هەفتەیەدا دەکرێت و سەرجەم ناوچەکانیش ده‌گرێتەوە.