گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڕەگەزخوازانی چین

هاوڕەگەخوازانی چین داوای ’’خێزان’’ لە حکومەت دەکەن

2020.11.09 - 12:58
هاوڕەگەخوازانی چین داوای ’’خێزان’’ لە حکومەت دەکەن

ناس کورد-

وڵاتی چین سەرقاڵی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووانی وڵاتەکەیە و هاوڕەگەزخوازانی وڵاتەکەش دەیانەوێت سوود لەوە وەربگرن و لە سەرژمێری و ڕووپێوی نوێی وڵاتەکەیاندا وەک ڕەگەزێکی نوێ بناسێندرێن و بە یاساش ڕێگەی هاوسەرگیرییان پێبدرێت و نە خێزان بناسێندرێن.

 

لەو وڵاتەی زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی تێدایە و ملیارێک و 400 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ژمارەیەکی زۆر هاوڕەگەزخواز داوای ئەوە دەکەن بە یاسا ڕێگەیان پێبدرێت هاوسەرگیری لەگەڵ ڕەگەزی خۆیاندا بکەن.

 

لەئێستادا کە حکومەت سەرقاڵی سەرژمێری و ڕووپێوی نوێی دانیشتووانی چینە، لەڕێگەی چەندین ڕێکخراو و کەسانی هاوڕەگەزخوازەوە داوا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کراوە کە بە یاسایەک مافی کەسانی هاوڕەگەزخواز دیاریبکەن و ڕێگەیان پێبدرێت هاوسەرگیری بکەن.

 

وتەبێژی لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی چین دەڵێت: "تەنها لەساڵی 2019 زیاتر لە 23 هەزار داواکارییان لەوبارەیەوە ئاڕاستە کراوە و داوایانکردووە بە یاسای ڕێگەیان پێبدرێت هاوسەرگیری بکەن و ناونیشانی خێزانمان پێبدەن."

 

بینگ یانزی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوێکی ناحکومی داکۆکیکردنە لە مافی هاوڕەگەزخوازان، دەڵێت، هیوادارن هاوڕەگەزخوازان لەچاوی حکومەت و خەڵکەوە وەک هاووڵاتییەک سەیر بکرێن و مافەکانیان پێبدرێت.

 

لەساڵی 1997، حکومەتی چین، هاوڕەگەزخوازی قەدەغەکرد و تا ساڵی 2001-یش کەسانی هاوڕەگەزخواز لە لیستی کەسانی نەخۆشی دەروونیدا تۆماردەکران، بەڵام هاوڕەگەزخوازانی ئەو وڵاتە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەنێوان دوو کەسی یەک ڕەگەزدا بکەن بە یاسایی بکەن.