ناس كورد-
سەندیکاى مامۆستایانى عێراق بەهۆى دواکەوتنى پێدانى موچە بە مامۆستایان، لەدادگاى بەرایى کازمیەى بەغدا سکاڵاى لەدژى وەزیرى دارایى عێراق تۆمار کرد.
بەگوێرهی سکاڵانامەیهك كه وێنهیهكی دهست ناس كورد كهوتووه و (8ى تشرینى دووەمى 2020)، ئاڕاستەى دادگاى بهرایی كازمیهی بهغدا کراوە، سەندیکاى مامۆستایانى عێراق ڕایگهیاند، بەپاساوى نەبوونى تەمویلى داراییەوە، وەزیرى دارایى موچەى مانگەکانى تشرینى یەکەم و دووەمى ڕاگرتووە و پێدانى موچەش مافە و ڕاگرتن و دواخستنى پێچەوانەى دەستورە.
سەندیکاى مامۆستایانى عێراق داواشى لەدادگا کردووە، وەزیرى دارایى پابەند بکرێت به پێدانى موچەى مامۆستایان بۆ مانگەکانى تشرینى یەکەم وتشرینى دووەمى ئەمساڵەوە.