گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێم: باران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە

2020.11.09 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: باران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە و لەشەودا کۆتایی دێت، بۆ سبەینێش ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشناسی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەهەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بارانبارین و هەورە بروسکە دەسپێدەکاتەوە و لە شەودا کۆتایی دێت، هەروەها لە کەرکوکیش نمەباران دەبارێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممەش ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە بەشێک لەناوچەکانی هەرێم هەیە.

 

سەبارەت بە پلەکانی گەرمیش بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ، بەگوێرەی پێشنبینییەکان، پلەی گەرمی لەنێوان 13 بۆ 25 پلەی سیلیزی دەبێت.