ناس کورد -
لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کارگەیەکی شیرینی لەناو بازاڕی سلێمانی داخست و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێککاری یاسایی دەکاتەوە.
له ڕاگهیهندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كه وێنهیهكی دهست ناس كورد كهوتووه ئاماژه بهوه كراوه (9ی تشرینی دووهمی 2020)، لەئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی سێ-ی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەرکەوتوە کارگەی شیرینی ڕۆزی لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە و بۆ ئەوەش کارگەکە داخراوە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
شوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی سێ-ی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، یەکێک لەو مەرجانەی کە ھەموو خاوەنکارێک مۆڵەتی کارکردنی پێدەدرێت، پابەندبونی شوێنی کارکردنەکەیەتی بە ھەریەک لە مەرجەکانی تەندروستی، ڤێرتێنەری، بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندی دارەکانی تر کەمافی بەکاربەر دەپارێزن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی پێویست دەکرێنەوە.
وتیشی: "لەکاتی سەردانی لیژنەکەدا دەرکەوتوە کارگەی شیرینی ڕۆزی پابەندی مەرجەکانی تەندروستی نەبووە و پاشەڕۆی قرتێنەرەکان لەشوێنەکەیدا بینراوە و شوێنەکە مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەبووە، بۆ ئەوەش بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەکەوە کارگەکە داخراوە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".