ناس کورد-
دوو برای بیسه‌روشوێنی خانه‌قینی دوای تێپه‌ڕبوونی 18 رۆژ به‌سه‌ر ڕفاندنیاندا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، دوو شەو له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌یه‌كی نزیك قه‌ره‌ته‌په ئازاد کران.
لە بەروار 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، دوو برای خەڵکی خانەقین بەناوەکانی عیماد و زه‌ید هاشم، كه‌وتنه بازگه‌یه‌كی وه‌همییه‌وه له‌سه‌ر رێگای نێوان ناحیەی جەلەولا و قەزای خانەقین و ڕفێندران، جگە ڕفاندنی ئەوان لە بازگەکەدا سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
له راپۆرتێكدا كه‌ركوك ناودا كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه له‌سه‌ر زاری هاشم محه‌مه‌د، باوكی ئەو دوو برایە بڵاوی كرده‌وه : "کوڕەکانم دوو شەو بەر لەئێستا لەسەر شەقامێكی نزیك قەرەتەپە وێڵكرابوون، دواتر لە رێگای كەسێكی نزیكی خۆمانه‌وه لە قەرەتەپە مانەوە و ئەمڕۆ بەیانی گەڕانەوە بۆ گوندەكەی خۆمان".
وتیشی: "كوڕەكانم ماندوو، بێ هێز و برسی بوون، چونكە ئەو شوێنەی تێیدا بوون، شوێنێكی گونجاو نەبووە، لە ناوچەیەكی چۆڵ بوون و لە ناو حەشارگەیەك هاوشێوەی ئەشكەوت بەند كراون، نان و ئاوی باشیان پێنەدراوە".
عیماد تەمەنی 31 ساڵە كرێكاری شارەوانییە بە كرێی رۆژانە و زەید-یش تەمەنی 24 ساڵ كاری شوانی ده‌كات.
باوکیان دەڵێت، كوڕه‌كانی به كرێ و به ئۆتۆمبێل، ئاژه‌ڵیان گواستووەته‌وه بۆ گوندی (وادی عۆسهچ) له ناحیه‌ی جه‌له‌ولای خانه‌قین، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه و به ده‌ستبه‌ستراوی بردویانن بۆ شوێنێكی نادیار.
باوكی ئەو دوو کوڕە، ئەگەرچی بەهۆی مه‌ترسی دروستبوونی گرفتی دیكه ئامادهنەبووە له‌سه‌ر ورده‌كاری ئازادكردنی كوڕه‌كانی زانیاری زیاتر بدركێنێت، بەڵام جه‌ختیكردووەتەوە، هیچ پاره‌یه‌كی له‌به‌رانبه‌ر ئازادكردنیاندا نه‌داوه به چه‌كداره‌كان.
لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەك لە حەشدی شەعبی – دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌شێك له ناوچه‌كانی خانه‌قینیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئاماژەی بەوەکردووە: "بێگومان ئه‌و دوو هاووڵاتییه به‌بێ پاره ئازاد ناكرێن، پێده‌چێت هه‌زاران دۆلار بۆ ئازادكردنیان وه‌رگیرابێت".
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌یه‌ك جموجوڵيکانی داعش لەناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق بەتایبەت لە خانەقین زیادیان کردووە و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه و برینداربوون، جگه‌له‌وه‌ی زیانی زۆری ماددییان بەرکەوتووە.
بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەش، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق و پێشمه‌رگه، هه‌وڵی رێككه‌وتن ده‌ده‌ن بۆ پێكهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منیی نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه له ناوچه‌كانی جێناكۆك، له نێویاندا قه‌زای خانه‌قین.