گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هه‌رێم؛ داوای هەڵوەشاندنەوەی چه‌ند بڕیارێك ده‌كرێت و هانا بۆ داواكاری گشتی ده‌برێت

2020.11.09 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
هه‌رێم؛ داوای هەڵوەشاندنەوەی چه‌ند بڕیارێك ده‌كرێت و هانا بۆ داواكاری گشتی ده‌برێت

ناس کورد

گروپى هه‌ڵوێست داوای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک بڕیار دەکات و ئەوەشی راگەیاندووە،"لەهەرێم لەسەر دەستی حکومەتەکەی، بەچەندین شێوە کەوتونەتە گیانی هاوڵاتیان‌و  لەگەڵ قورسبونی ژیانی خەڵک‌و بڕینی موچە، کۆمپانیاکانی نزیک لەحزب هێشتا بیریان لای خڕکردنه‌وه‌ى پارەو بڕینی گیرفانی هاوڵاتیانه‌".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

گروپى هه‌ڵوێست لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا کە ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له‌قایمقامی قەزای دەربەندیخان‌، بەڕێوەرێتی ئاوی دەربەندیخان‌و داواکاری گشتی کردووە، داوادەکات،  "لەمکاتەداو لەسەروبەندی قەیرانی جیهانی لەسەردەمی کۆرۆنا دەوڵەتانی دونیا کار لەسەر کەمترین زیان لەسەر هاوڵاتییەکانیان دەکەن، بەداخەوە لەهەرێم لەسەر دەستی حکومەتەکەی، بەچەندین شێوە کەوتونەتە گیانی هاوڵاتیان‌و لەڕێگەی بەتایبەتیکردنی کەرتی گشتی‌و لەپێناو بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی نزیک لەحزب، هەتا دێت ژیانی خەڵک قورستر دەکەن و لەگەڵ قورسبونی ژیانی خەڵک‌و بڕینی موچە، هێشتا بیریان لای خڕکردنه‌وه‌ى پارەو بڕینی گیرفانی هاوڵاتیانه".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئێمە لەگروپی هەڵوێست لەگەڵ عەریزەنوس‌و هاوڵاتیانی دەربەندیخان بەگشتی داوادەکەین ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێندرێتەوەو چیتر باری سەرشانی خەڵک قورستر نەکەن کە ئامانج لێی دەوڵەمەندکردنی زیاتری دەوڵەمەندان‌و زیادکردنی ڕێژەی هەژارانەو پێویسته‌ بەزوترین کات بڕیاری بەتایبەتیکردنی عەریزە ڕابگیرێت‌و چیتر کاری پێنەکرێت له‌گه‌ڵ دابینکردنی ئاوی بەردەوام‌ و شیاو بۆ هاوڵاتیان‌و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەستنی  پێوەری ئاو، لەکاتێکدا ئێمە پاشماوەی ئاوەڕۆی شارەکان بەکاردەهێنین‌و نابێت پارەی ئەوەشمان لێ وەربگیرێت".

 

گروپی هەڵوێست جەختدەکاتەوە لەوەی، "ده‌بێت بڕیاری وەرگرتنی مانگانەی 10 هەزار دینارى ئاو کە بەناوی کۆمپانیاوە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت ڕابگیرێت‌و بۆ ئه‌وه‌ش داوادەکەین داموو دەزگا حکومیەکان هاوهەڵوێستمانبن‌و لەبەرەی خەڵکدابن، داواش له‌بەڕێز داواکاری گشتی ده‌كه‌ین هاوکارمان بێت لەگەڵ ئەو زوڵمە نەبێت کە ئێستا لەهاوڵاتیان دەکرێت".