گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەك ئامادەكارییەك بۆ هەر كردەوەیەكی سەربازی ئێران لە ناوچەكە

ئەمریكا ژمارەیەك موشەك و فڕۆكە هەڵگری دیكەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

2019.05.11 - 09:05
ئەمریكا ژمارەیەك موشەك و فڕۆكە هەڵگری دیكەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد
ناس كورد- ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆمەڵێك مووشەكی بەرگری ئاسمانی و فڕۆكە هەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد وەك بەشێكی دیكە لە كاردانەوەكانی دژی ئێران. . بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان لە نوێترین هەڵوێستیدا دژی ئێران، ئەمریكا كۆمەڵێك مووشەكی بەرگری لە جۆری پاتریۆت و فڕۆكە هەڵگری جەنگی ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد و لە پاڵ فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن جێگیری كردوون.   . هەواڵى پەیوەندیدار: سی ئێن ئێن بەشێک لە پلانەکەى ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانى ئەمریکا ئاشکراکرد
هەواڵى پەیوەندیدار: لە سەردانە بەپەلەکەیدا پۆمپیۆ چی بە بەرپرسانى عێراق وت؟ یان ئەمریکا یان ئێران [تایبەت]
.
لە هەفتەی ڕابردوودا ئەمریكا كۆمەڵێك مووشەكی بی52 كەشتییەكی ئەبراهام لینكۆڵنی بە كۆمەڵێك فڕۆكەی جەنگییەوە ڕەوانەی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست كرد. . وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوانە بەهۆی مەترسی هەر كردەوەیەكی سەربازی ئێرانەوەیە لە ناوچەكە. لە بەرامبەردا ئێران تا ئێستا هیچ خۆ ئامادەكارییەكی سەربازی ڕانەگەیاندووە و تەنها ئاماژە بەوەدەكات، كە هەنگاوەكانی ئەمریكا "شەڕێكی دەروونییە و هیچی تر". . هەواڵى پەیوەندیدار: دەنگی دەهۆڵی شەڕی ئەمریکا و ئێران دێت، ئاماژە و وردەکاری تەواو [تایبەت]
هەواڵى پەیوەندیدار: عێراق و هەرێم لە نێوان “توندی” ئەمریکا و “پێویستبوونی” ئێران گیریان خواردووە
.
  ئامادەكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا دوای ئەوەی دێت كە تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئێران موشەكی بالستی كورت مەودای ڕەوانەی ئاوەكانی كەنداو كردووە و هەر ئەوەش بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا و ناوچەكە. . هەرچەندە تائێستا بەرپرسانی واشنتۆن بە ئاشكرا باسیان لەو هەنگاوانەی ئێران نەكردووە كە بوونەتە هەڕەشە بۆسەر بەرژەوەندییەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام چەند بەرپرسێكی ئەمریكی بە سی ئێن ئێنیان وتووە، “ئێران لەڕێگەی بەلەمەوە موشەكی بالستی كورت مەودای ڕەوانەی ئاوەكانی كەنداو كردووە. . هەواڵى پەیوەندیدار: ئێران بۆ ئەمریکا: ئۆباڵی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو لە ناوچەکە لە ئەستۆی ئێوەدایە
هەواڵى پەیوەندیدار: پەرلەمانی ئێران بەفەرمی سوپای ئەمریکای وەک تیرۆریست ناساند
.
هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرایكرد، واشنتۆن بەهۆی بوونی چەند زانیارییەكی هەواڵگریی هێزی زیاتری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە بەوپێیەی ئێران پلانی هەیە بۆ بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن لە چەند وڵاتێكی ناوچەكە لەڕێگەی هێرشی جۆراوجۆری وەك بۆردومانكردن لەڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و تەقینەوە و تیرۆركردن. . ڕۆژنامەكە لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمریكییەوە دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا دەستیكەوتووە، ئێران پلانی هەیە لە گەروی هورمز (باشوری ڕۆژئاوای یەمەن) و لەڕێگەی هاوپەیمانەكانییەوە كە مەبەست لێی حوسییەكانە هێرشی ڕێكخراو ئەنجامبدات. . گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و مەترسی پێكدادانی سەربازی نێوانیان لە دوای ئەو بڕیارەی كۆشكی سپی ئەمریكا پەرەی سەند كە سوپای پاسدارانی ئێرانی وەك "رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی" ناساند و بڕیارەكە كاردانەوەی توندی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بەدوادا هات و لە بەرامبەر ناساندنی سوپای پاسداران بە تیرۆریست، رۆژی 16ی نیسانی 2019 پەرلەمانی ئێران بە فەرمی سوپای ئەمریكای بە تیرۆریست ناساند و هەروەها بەپێی پڕۆژە یاساكە هەر هاوكارییەكی دارایی و مەعنەوی و سەربازی بۆ سوپای ئەمریكا بە هەوڵی تیرۆریستی لەقەڵەمدا. . هەواڵى پەیوەندیدار: ئینفۆ؛ گەرووى هورمز وەک فشارێک بۆ سەر ئەمریکا
هەواڵى پەیوەندیدار: سزاکانى ئەمریکا چەندین ملیار دۆلار زیانى بە ئێران گەیاندووە