ناس کورد-
شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی ڕەزوانییەی بەغدای پایتەخت هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هاوبەشی سوپای عێراق حەشد و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران کە بەشێکیان هاووڵاتی مەدەنین.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە: "شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە بەغدای پایتەختی عێراق 11 کەس کوژراون کە شەش کەسیان هاووڵاتی مەدەنی بوون."
سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە بەغدا هەواڵەکەی بۆ "ناس" پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "هێرشەکە لە ناوچەی ڕەزوانییە بووە لە ڕۆژئاوای بەغدا و چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی پاسەوانیی هاوبەشی سوپا و حەشد."
لەدوای هێرشەکە و بۆ پشتیوانیی هێزەکانی خاڵە پاسەوانییەکە، دانیشتووانی ناوچەکە چوون بە هانایانەوە و بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، 11 کەس کوژراون و نزیکەی 10 کەسی دیکەش برینداربوون.