گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونكردنه‌وه‌ی وه‌زیری كۆچبه‌ران له‌باره‌ی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان

2020.11.09 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونكردنه‌وه‌ی وه‌زیری كۆچبه‌ران له‌باره‌ی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان

ناس كورد-

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌می كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان له‌ عێراق جگه‌ له‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، داده‌خرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیفان فائق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی عێراق كه‌ ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ رایگه‌یاند (9ی تشرینی دووه‌می 2020)، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌می كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان له‌عێراق داده‌خرێن.

 

رونیشیكرده‌وه‌، كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و داناخرێن.

 

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد نزیكه‌ی 49 هه‌زار خێزان (ملیۆنێك و 500 هه‌زار) ئاواره‌ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كانه‌وه‌ ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و ئاوارانه‌ له‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌.