ناس كورد-
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كان و لێپرسینه‌وه له كارمه‌نده گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كاته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر دۆخی ئابوری نیشتیمانی و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و به‌پێویستیزانی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییانه دابخرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوونی تاقیگه‌ی بۆ پشكنینی كاڵا هاورده‌كراوه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه و كۆنترۆڵی جۆریدا به پێویستزانی و ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌رمانگه‌كانیش كرده‌وه له ده‌روازه سنورییه‌كان.
كازمی جه‌ختیشی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی قاچاخچێتی و ساخته‌كاری و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی كرده‌وه.