گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونوەی بایدن و بارزانی

بایدن لە کۆبوونەوەکەی 2015 چۆن باسی مەسعود بارزانی کرد و چی پێ وت؟

2020.11.09 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن لە کۆبوونەوەکەی 2015 چۆن باسی مەسعود بارزانی کرد و چی پێ وت؟

ناس کورد-

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ناوەرۆکی دیدارێکی مەسعود بارزانی و جۆ بایدن لە ساڵی 2015 دەگێڕێتەوە و دەڵێت، بایدن وتویەتی: "سەرۆک بارزانی سەرۆکێکە باوەرێکی قوڵی بە دۆزی گەلەکەیەتی و خاوەن گفت و بەڵێنی خۆیەتی و کردەوەو قسەکانی یەک بوون، شتێکی نەوتووە نەیکردبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە شوباتی ساڵی 2015 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری هەریەک لە مستەفای سەید قادر و د. فواد حوسێن و ھێمن ھەورامی و فەلاح مستەفا، لەگەل جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمریکا کۆبووەوە.

 

هێمن هەورامی کە ئێستا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە، لە فەیسبوکی خۆی وردەکاریی ئەو کۆبوونەوەیەی گێڕاوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: "کاتێک گەشتنە شوێنی کۆبوونەوەکە، بایدن بە گەرموگوڕیەکی زۆری دۆستانەوە لە دوورەوە ئامێزی بۆ سەرۆک بارزانی کردەوە و بارزانی بە بایدنی وت، سوپاستان دەکەم و بایدن پێی وت سوپاس بۆ چی، دەبێت ئێمە سوپاسێکی زۆری تۆ بکەین."

 

دەشڵێت: "کاتێک بایدن تەوقەی لەگەل کاک مستەفای سەید قادر کرد پێی وت من بایدنم ھاوڕێ و دۆستە باشەکەی سەرۆک بارزانیم، بە پێی کاتی دانراو بۆ دیدارەکە، دەبوو تەنھا نیو کاتژمێر کۆبوونەوەکە بکرێ، بەلام بەهۆی چڕ و پڕی بابەتەکان و بایەخ و پێگەی گەورە و دیار و بەرچاوی جەنابی سەرۆک لە ناو ھاوکێشەکانی ناوچەکە، کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێرێک و نیو درێژ بوویەوە."

 

هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەشكردووە: "لە بەرە بەری کۆتایی ھاتنی دیدارەکە، بایدن داوایەکی لە جەنابی سەرۆک کرد کە ئەگەر وەختی ھەبێت، نەوەیەکی لەگەڵیەتی و کچی ھانتەری کوڕیەتی و پێی خۆشە وێنەیەک لەگەل جەنابی سەرۆک بگرێ، چونکە بایدن پێشتر پێی وتبوو ئێستا دەچم کۆبوونەوەم لەگەل پیاوێک ھەیە کە نموونەی لە ھەموو ناوچەکە کەمە، بایدن باسی کرد کە خۆی و جەنابی سەرۆک جگە لەوەی ھەردوولا خاوەن دۆز و باوەری قوڵن بە میللەتەکەیان و خاوەن گفت و قسەی خۆیانن، ھەردووکیان نەوەکانیان خۆش دەوێن."

 

"کاتێک نەوەکەی ھاتە ژووری کۆبوونەوە، بایدن وتی، جەنابی سەرۆک ئەمە فێنیگنی کچی ھانتەری کوڕمە و تەمەنی 15 ساڵە و یەکترمان زۆر خۆش دەوێت، بایدن رووی کردە نەوەکەی و پێی وت ئەمە ئەو سەرۆکەیە کە بۆم باس کردی و چەندین سالە لە مەلەفی عێراق و ناوچەکە پەیوەندیمان ھەیە و نموونەی لە ناوچەکە کەمە، چونکە سەرۆکێکە باوەرێکی قوڵی بە دۆزی گەلەکەیەتی و خاوەن گفت و بەڵێنی خۆیەتی و کردەوەو قسەکانی یەک بوون، شتێکی نەکردووە نەیوتبێ و شتێکی نەوتووە نەیکردبێ."، هێمن هەورامی وادەڵێت.

 

لەکۆتایی نوسینەکەیدا هێمن هەورامی دەڵێت: "بۆ گرتنی وێنەکە تەنھا وێنەگرێکی کۆشکی سپی لەوێ بوو، بۆیە وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی یاوەری جەنابی سەرۆک ھەر بە ئایفۆنەکەی خۆم وێنەم گرتن."

 

جۆ بایدن کاندیدی دیموکرتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، توانی بەسەر دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان سەربکەوێت و ببێتە 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا.