گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک بۆ بایدن: وەک بەرمیلى نەوت سەیرى عێراق مەکە

2020.11.08 - 23:36
پەرلەمانتارێک بۆ بایدن: وەک بەرمیلى نەوت سەیرى عێراق مەکە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، جۆ بایدن هەلێکى لەبەردەمدایە بۆ ئەوەى هەڵەکانى ئیدارەى ئۆباما دوبارە نەکاتەوە بەرانبەر عێراق و وەکو "بەرمیلى نەوت و وەرەقەى سازشکردن" سەیرى عێراق نەکات.

 

زافر عانى (8ی تشرینی دووەمی 2020) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، عێراقییەکان لەگەڵ قۆناغێکى نوێی پەیوەندییەکانى ئەمریکا و عێراقن، کە سیاسەتە هەڵەکانى ئیدارەى ئۆبامایان بیرنەخاتەوە کاتێک جۆ بایدن جێگرى بوو.

 

وتیشى "ئەوە رونە کە ئەو سیاسەتە رێگەى بە دەستوەردانى ئێراندا لە عێراق و دەستوەردانى ئەمریکا لەکاروبارى ناوخۆیی گەیشتە ئاستى لایەنگریکردن لەهەڵبژاردنى 2010، هەروەها بووە هۆى گەشەى میلیشیاکان".

 

زافر عانى دەڵێت، چاوەڕوانى عێراقییەکان لە ئیدارەى نوێی ئەمریکا نەگەڕانەوەیە بۆ هەڵەکانى پێشوو، رێگەدان بە دیاریکردنى چارەنوسیان بەبێ دەستوەردان، کۆتایی هێنان بە سەیرکردنى عێراق تەنها وەک بەرمیلێک نەوت و وەرەقەى سازشکردن،  نەکردنى بە گۆڕەپانى ململانێى هەژموون وەک لەسەردەمى ترەمپدا روویدا.