گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واده‌ی به‌رده‌ستبوونی ڤاکسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد ئاشكرا ده‌كرێت 

2020.11.08 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
واده‌ی به‌رده‌ستبوونی ڤاکسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد ئاشكرا ده‌كرێت 

ناس كورد- 

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى داگینز نایهتەرى سویدى، کەناس کۆمپانیاى ئەسترازینیکاى سویدى -بەریتانی بۆ دروستکردنى دەرمان ڕایگه‌یاند، پێدەچێت ئەو ڤاکسینەى دژە کۆرۆنا کە پێشکەشیان کردووە لەکۆتایى مانگى کانوونى یەکەمى ئەمساڵ ئامادە ببێت و لەچاوەڕوانى ڕەزامەندى وەرگرتنى دەزگا پەیوەندیدارەکاندایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کورد بەدواداچوونى بۆ کردوە، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، لایەنى پەیوەندیدار بەکارەکە بەردەوام کار لەسەر زانیارییەکانیان دەکەن، ئەگەر ڕەزامەندییەکە خێرا وەرگیرا ئەوا ئەوان ئامادەن دەستبکەن بە پێدانى ڤاکسینەکە لەم مانگەدا یاخود کۆتایى مانگى کانوونى یەکەمى داهاتوو.

 

دەشڵێت، نازانرێت ئایا ڤاکسینەکە یەک جار پێویستە بدرێت به‌ توشبوو یاخود زیاتر بەڵام گەر ڤاکسینەکە کاریگەربێت ئەوا ڕۆڵى بۆ چەند ساڵێک دەمێنیتەوە بەڵام هەندێک شارەزایان دەڵێن دووبارە وەرگرتنى ڤاکسین پێویستە بەڵام دەشبێت سەرەتا ئەوان لەکاریگەرى ڤاکسینەکە دڵنیاببنەوە.